بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵات بۆ هەفتەی ئێستای ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی بەرزبوونەوەی خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی نوێی پلەكانی گەرما دەكات.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : كەش و هەوای وڵات بۆ سبەی دووشەممە ڕوون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە هەموو ناوچەكانی وڵات، سەبارەت بە پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو لە بەشی ناوەڕاست و باكوور و لە ڕۆژی پێشوو لە بەشی باشووری نزیك دەبێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : كەش و هەوای ڕۆژی سێشەممە ڕوون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هاوكات كەشوهەوا لە ناوچەكانی باكور نیمچە هەور دەبێت، هەروەها بای باكووری ڕۆژئاوا سووك بۆ مامناوەند، خێرایی (10-20) كیلۆمەتر خێرا دەبێت لە كاتژمێرێكدالە ڕۆژدا بۆ (30-40).كم/كاتژمێر، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵات.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : كەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە لە هەموو ناوچەكانی وڵات ڕوون دەبێتەوە، هەروەها با بەرەو باكووری ڕۆژئاوا دەبێت سووك بۆ مامناوەند بە خێرایی (10-20) كم/كاتژمێر كە لە ڕۆژدا چالاك دەبێت بۆ (30-40) كم/كاتژمێر، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە ناوچەی ناوەڕاست، لەكاتێكدا دەبێت بای سووك بۆ مامناوەندی باكووری ڕۆژئاوا، لەگەڵ خێرایی (10-20) كم/كاتژمێر لە ناوچەی باكوور و لەناوچەی باشوور، بای باكووری ڕۆژئاوا مامناوەند دەبێت، بە خێرایی (20-30) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، لە ڕۆژدا چالاك دەبێت بۆ (30-40) كم/كاتژمێر، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز، سەبارەت بە پلەكانی گەرماش هاوشێوە دەبن بۆ ڕۆژی پێشوو لە بەشەكانی ناوەڕاست و باكوور و كەمێك كەمتر لە ڕۆژی پێشوو لە بەشی باشووری وڵات.
ئاماژەی بەوەشكرد : كەش و هەوای وڵات بۆ پێنجشەممەی داهاتوو ڕوون دەبێتەوە و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون لە بەشی ناوەڕاست و باشوور و كەمێك بەرزترن لە ڕۆژی پێشوو لە بەشی باكووری وڵات.