بەغدا /INA
ئەمڕۆ شەممە"ئەحمەد فەکاک بەدرانی" وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارە دێرینەکان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند : کە لەم هەفتەیەدا دوو شوێنەوار لە ئیتاڵیا وەردەگرنەوە ،ئاماژەشی بە بەردەوامی پڕۆسەی گەڕاندنەوەی شوێنەوارە دێرینەکانی عێراقی کرد لە هەموو وڵاتانی جیهان.
لەلایەکی دیکەوە"مونا یاس" بەڕێوەبەری گشتیی بەشی مۆزەخانەکان ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند: کە "عێراق توانی شەش هەزار شوێنەوار بگەڕێنێتەوە کە بە قەرز بە بەریتانیا دابوو لە ساڵی 1923، کە بەشێک بووون لە پارچە گڵی تەواو.
ووتیشی: زۆربەی پارچەکان هی سەردەمی بابلییەکان بوون .