بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە"موحسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لەگەڵ سەرکردەی کوتلەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکان لەبارەی یاسای بودجە.
پەیامنێرمان لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێڕاگەیاندین "کە "مەندەلاوی " کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆکی کوتلەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی بەئامادەبوونی سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی دەقی ئەو ماددانەی کە بەم دواییانە هەموارکرانەوە لە یاسای بودجەدا پێش ئەوەی دانیشتنی دەنگدان لەسەر یاساکە دەستپێبکاتەوە.
پێشتر لیژنەی دارایی پەرلەمان پشتڕاستی کردەو کە لە یسای بودجەدا 150,000 پلەی وەزیفی تەرخانکردوە بۆ سەرجەم دام و دەزگاکانی دەوڵەت .