سەرۆك وەزیران: مۆزەخانەی نیشتمانی دەروازەی زانیاری عێراقە

سیاسی
  • 10-06-2023, 20:10
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ شەممە، سەردانی مۆزەخانەی عێراقی كردو رایگەیاند: مۆزەخانەی نیشتمانی دەروازەی زانیاری عێراقە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران سەردانی مۆزەخانەی عێراقی لەشاری بەغدای پایتەخت كرد كە گرنگترین پارچەی شوێنواری تایبەت بەمێژووی عێراقی تێدایە، و گەرانێكی بەنێو بەشەكانی موزەخانەدا كرد و لەم سەردانەدا ئەو سندوقانەی تایبەتن بەگەراندنەوەی شوێنوارەكان لەم دواییەدا لەبەریتانیا كەژمارەیان 6ی هەزار پارچەبوو كرانەوە.
    هەر لەبەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە میانی وتارێكدا بەبۆنەی ڕۆژی مۆزەخانەی عێراق و وگەراندنەوەی كۆمەڵێك لەپارچە شوێنواری گرنگ، ڕایگەیاند: مۆزەخانەی نیشتمانی دەروازەی زانیاری عێراقە، و یادەوەریمانە كە شانازی پێوە دەكەین، چونكە میراتی گەورەمان بۆی پاراستووە كە شانازی پێوە دەكەین بۆ جیهان.
    ئاماژەبەوەشدا: مۆزەخانەكە ماڵی ئێمەیە كە دەبێت منداڵەكانمان ئەوە بناسن، ئەمەش پێویستی بەكارگێری قوتابخانەكان هەیە گەشتی تایبەتی بۆی ئەنجام بدەن، بۆ ئەوەی منداڵەكان بزانن باوباپیرانیان چ شارستانیەتی گەورە وقووڵی بنیاتیاننراوە. 
    هەروەها سەرۆك وەزیران دووپاتیكردەوە: كە حكوومەت گرنگیدان بەشوێنوار و كلتووری عێراقی لەكارەلەپێشینەكانی خۆی داناوە، هەروەها كار بۆ نەهێشتنی ئاستەنگەكانی بەردەم گەراندنەوەی شوێنوارەكانی عێراق لە دەرەوەی وڵات دەكات، كە لەگەراندنەوەی ئەم گرووپە شوێنوارییە گرنگەدا بەرجەستە بووە.
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران رونیكردەوە: كەدەستەی شوێنوار و مۆزەخانەی نیشتمانی ئەركێكی گەورەیان لەپێشە لە كرانەوە بەڕووی جیهاندا و ڕاكێشانی گەشتیاری شوێنواریی، كە زۆرێك لە وڵاتان كاری لەسەر دەكەن، بەڵام بەداخەوە ئێمە بیری ئەو جۆرە كارانە دەكەین لە عێراق، جەختیشیكردەوە: كە دەستەی گەشتوگوزار و شوێنەوارەكان دەبێت لە ئێستاوە دەست پێبكات بۆ داڕشتنی پلانی كاركردن و بەرنامەیەك بۆ ڕاكێشانی گەشتیاری شوێنواریی، و حكومەت بەسەر هەموو ئەو سەختییانەدا زاڵ دەبێت كە ڕووبەڕووی كارەكانی دەستەكە دەبێتەوە سەبارەت بە ڤیزەی چوونە ژوورەوە یان بەربەستە ئەمنییەكان.
    هەر لەبەیاننامەكەدا هاتووە، سودانی ئاماژەی بە گرنگی شوێنوارە گەورەكانی عێراق كرد لەسەر ئاستی نیشتمانی وەك یەكێك لە بناغە گرنگەكانی ئەو شوناسە نەتەوەییەی كە ئێمە بەنرخی دەزانین و وەك عێراقییەك یەكمان دەخات، جەختی لەسەر پێویستی بەرزكردنەوەی بوونی ماددەی شوێنوارەكان لە پرۆگرامەكانی خوێندنداو بایەخدانی كردەوە، و سەردانی مۆزەخانەكان بكرێتە بەشێك لە پرۆگرامی خوێندن.
     هەروەها بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشداوە: لە مانگی ئایاری ڕابردوو عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ مۆزەخانەی بەریتانیا 6 هەزار پارچەی شوێنوار كە مێژووی بوونیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1923 لە بەریتانیا، لەگەڵ كۆپی ئەو لێكۆڵینەوەیانەی لەسەریان ئەنجام دراوە، گەراندووتەوە.