بەغداد/ INA حسن فواز
وەزارەتی ژینگە ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە پڕۆژەی گوجاندنی خێزانەکان لەباشووری عێڕاق ئاشکراکرد.
بریکاری وەزارەتی ژینگە جاسم فلاحی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە پڕۆژەی گونجاندنی خێزانەکان لە باشووری عێڕاق لەگرنگترین ئەوپڕۆژانەیە کەلەنێوان هەردوو وەزارەتی ئاو و کشتوکاڵ وڕێکخراوی خۆراکی ئەنجام دەدرێت بە داراییکرنی حکومەتی کەنەدی.
فلاحی وتیشی کە ئەم پڕۆژەیە توخمی سەرەکی وگرنگ لەخۆدەگرێت وجەخت دەکاتەوەلەسەر زیادکردنی نەرمنواندنی کۆمەڵگاکان کەلەژێر کاریگەری گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوادان ، بەتایبەتی ئافرەتان لەپارێزگاکانی واست و دیوانیەو بابل وکەربەلاو نەجەف و زیقاڕ و موسەننا.
هەروەها وتی ئەم پڕۆژەیە سەرەتایەکە بۆ پڕۆژەگەلی دی کە کاردەکەن بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی گۆڕانی ژینگەیی.
وەزیری ژینگە نزارئامێدی ئەم پڕۆژەیەی ڕاگەیاند ولەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی پڕۆژەی گونجاندنی خێزانەکانی باشووری عێڕاق بەشێکە لەو ڕێکارە نیشتیمانیانەی کە کاریگەری زیانبەخش بۆ سەر ژینگە کەمتر دەکاتەوەو زیانەکان تێدەپەڕێنێت.
وتیشی ئەم پڕۆژەیە جەخت دەکاتەوە سەر کشتوکاڵی زیرەک بە بەکارهێنانی وزەی خۆر وتەکنیکی مۆدێرن.