بەغداد/ INA
وەزیری تەندروستی ساڵح مهدی حسناوی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە سەردانی نەخۆشخانەی ئەمەلی نیشتیمانی کرد لەشاری بەغداد کەتایبەتە بە چارەسەرکردنی گرێ وبرینەکان.
وەزارەتی تەندروستی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە بەپێی بەرنامەی حکومی پێویستە گرنگی بە نەخۆشیەکانی برین وگرێ بدرێت ، لەمیانەی ئەم پڕۆسەیەدا حسناوی وەزیری تەندروستی هەستا بە بەسەرکردنەوەی نەخۆشخانەی ئەمەلی نیشتیمانی بۆ چارەسەرکردنی گرێ وزیبکەکان بۆ شارەزابوون لە ڕەوشی خزمەتگوزاریەکان کەپێشکەش بەهاووڵاتیان دەکرێت.