دەستپاكی: بانگهێشتی دوو لە بەرپرسانی فەرمانگەی وەقفی سونی دەکات

ناوخۆ
  • 10-06-2023, 13:58
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی دەستپاكی بانگهێشتی بەرپرسانی لە فەرمانگەی وەقفی سونی ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردووە تێیدا هاتووە : بەڕێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوە دووپاتیكردووەتەوە كە دادگای ناوەندی لێكۆڵینەوەی تاوانەكانی دژە گەندەڵی فەرمانی بانگهێشتكردنی هەریەك لە بەڕێوەبەری گشتیی بەشی یاسایی و كارگێڕی و دارایی دەركردووە، جگە لە یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی دەستەی بەڕێوەبردن و وەبەرهێنانی سندوقی وەقفی سونی بۆ ڕۆڵی خۆیان لە كەیسی هۆتێل ئارمادا.
    بەڕێوەبەرایەتییەكە ڕوونیشیكردەوە : ئەو بەرپرسانەی پێشتر باسكراون لەو لیژنانەی پێكیان هێناوە بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە پرسی كڕینی هۆتێل ئارمادا كە دەكەوێتە هەرێمی كوردستان و دانوستان لەگەڵ ئەو كۆمپانیایەی خاوەنی هۆتێلەكەیە سەبارەت بە ئۆفەری نرخەكان هێنراون، ئاماژە بەوە دەكات هەرچەندە نووسینگەی ئەوقاف هۆتێلەكەی بە بڕی (47) ملیار دینار كڕیوە و هەرچەندە هیچ ئەگەرێكی ئابووری نییە و بەكرێدانی بە هەمان خاوەن بۆ ماوەی سی ساڵ.
    ئاماژەی بەوەدا : كە دادوەرێكی دادگای ناوەندی لێكۆڵینەوەی تاوانەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەپێی بڕگەكانی مادەی (340)ی یاسای سزادان بڕیاری بانگهێشتكردنەكەی دەركردووە.