بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق داخستنی دوو وێستگەی سووتەمەنی ڕاگەیاند بەهۆی سەرپێچیكردنی ڕێسا و ڕێنماییەكان كە یەكێكیان چەك و مادەی هۆشبەری تێدابوو لە پارێزگای كەركوك.
ئاژانسەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و راگەیاند : كە دوای بەردەستبوونی زانیاری هەواڵگری پشتڕاستكراوە سەبارەت بە بوونی دوو وێستگەی پڕكردنەوەی سووتەمەنی كە لە دەرەوەی كۆنتڕۆڵ و ڕێنماییەكان كاردەكەن بەبێ ڕەزامەندی فەرمی ، دوای ڕەزامەندی دادوەری وەرگیراوە و ئەو دوو وێستگەیەی پێشتر باسمان كرد هەڵیانكوتایە سەریان.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: دەركەوت كە یەكەمیان مۆڵەتی فەرمی نییە و بڕێكی زۆر چەكی سووك و مامناوەندی تێدایە كە دەستی بەسەردا گیراوە، جگە لە ماددەی هۆشبەر و مۆری ساختە و بڕە پارە و (13) تانكی عەمباركردن كە مەبەست لێی قاچاخكردنە.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : لەكاتێكدا وێستگەی دووەم حەوشەیەكی تێدابوو كە بۆ قاچاخچێتی دیاریكرابوو، بەڵام (7) تانكی تێدابوو كە توانای كۆی گشتی (225) هەزار لیتر سووتەمەنییان هەبوو.
ئاماژەی بەوەشكرد : مەفرەزەكانی دەزگاكە بەپێی ڕاپۆرتی فەرمی دەستبەسەرداگرتن ئەو دوو وێستگەیەیان داخست و یەكێك لە كرێكارەكانیان دەستگیركرد و بەپێی یاسا ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەرییان كرد.