كەشناسی.. پێشبینی دابەزینی پلەكانی گەرما دەکات

ناوخۆ
  • 10-06-2023, 13:24
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكرد پلەكانی گەرما دابەزن.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : دۆخی كەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ شەممە لە ناوچەی ناوەڕاست نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارانبارینی بەشێوەیەكی پچڕپچڕ، پلەكانی گەرماش كەمێك نزمتر دەبن لە ئەوەی دوێنێ تۆماركرا، سەبارەت بە ناوچەی باكوور كەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت بۆ هەور لەگەڵ بارانێكی وردە وردە لە شەودا، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك نزمترن لەوەی دوێنێ تۆماركرا، لەكاتێكدا كەشوهەوای ناوچەكانی باشوور نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بەشێوەیەكی وردە وردە باران بارین لە بەشەكانی ڕۆژئاوای خۆیدا دەبارێت، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون و ئاماژە بەوە دەكەن بەرزترین پلەكانی گەرما لە بەغدا و واست 42، سلێمانی 33، دیالە و بابل 41، كەربەلای پیرۆز، نەجەف، دیوانیە 43، و بەسڕە 46.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سبەی یەكشەممە كەشوهەوای ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور روون دەبێت بۆ نیمچە هەور، هاوكات كەشوهەوای ناوچەكانی باشووریش روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن لە سەرجەم ناوچەكانی وڵاتدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : رۆژی دووشەممە كەش و هەوا روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەی ناوەڕاست، هەروەها كەشوهەوای ناوچەی باكور نیمچە هەور دەبێت، هەروەها لە ناوچەی باشووریش ەروون دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی رۆژانی پێشوون لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا.
    ڕوونیشیكردەوە : سێشەممەی داهاتووش كەش و هەوا روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كە بارودۆخی كەشوهەوا بۆ چوارشەممەی داهاتوو روون دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا.