بەغدا -INA
ئەمڕۆ شەممە بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی دەستگیركردنی تیرۆریستێكی ڕاگەیاند كە پۆستی بەناو بەرپرسی دابەشكردنی كەفالەت لە سەڵاحەدین وەرگرتبوو.
لە ڕاگەیەندراوێكدا بۆ میدیاكانی بەڕێوەبەرایەتییەكە كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : بە ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتی و هەوڵێكی هەواڵگریی بەرزی فیرقەی چواردەی بەڕێوبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی و بە هاوكاریی هەواڵگری و هێزێك لە لیوای پەنجا، بۆسەیەكی ورد و تۆكمە لە گوندی شێخ حەمەد دانرا.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە بووە هۆی دەستگیركردنی یەكێك لەو تیرۆریستانەی كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواكراوە بەپێی بڕگەكانی ماددەی (4) ی تیرۆر لە قەزای شەرگات لەكەناری چەپی پارێزگای سەڵاحەدین.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو تیرۆریستە لە پۆستی بەناو بەرپرسیار لە دابەشكردنی وەكالەت لە قەزای شەرگات كاردەكات و جەختیشی لەوە كردەوە كە بەپێی پێویست ڕادەستی لایەنی داواكار كراوە.