سەڵاحەدین - INA
تیمی لێكۆڵینەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەرەوپێشبردنی لێپرسینەوە لە تاوانەكانی داعش (یونیتاد) ئەمڕۆ شەممە دووپاتیكردەوە كە تاوانی سپایكەر نوێنەرایەتی گەورەترین كوشتنی بەكۆمەڵ دەكات كە بەڵگەی لەسەرە.
نوێنەری تیمەكە كێنكا مۆریس لە میانی كۆڕبەندی یادكردنەوەكەدا بە بۆنەی نۆیەمین ساڵیادی كارەساتی دڵتەزێنی سپایكەر كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو و ڕایگەیاند : كە تیمی لێكۆڵینەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان لێكۆڵینەوەكانی خۆی سەبارەت بەم تاوانە ئەنجام دەدات كە یەكێكە لە گەورەترین كوشتنی بەكۆمەڵ كە بەڵگەی لەسەرە كە ڕوویداوە نزیكەی دوو هەزار شەهید بوونە قوربانی.
مۆریس ئاماژەی بەوەشكردووە : تیمەكە كاردەكات بۆ ئەوەی تاوانباران بگەیەننە دادگا، وەك چۆن لە دوای پێكهاتنیەوە كاریان كردووە بۆ ڕووخاندنی تاوانباران.
جەختیشی لەوە كردەوە كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان ئەم تاوانانە بە گەورەترین تاوانەكانی ئەنجامدراو دەزانێت و بە كۆكردنەوەی بەڵگە، ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەكان لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكرێت، تەنانەت دوای دەیان ساڵ.
ئاماژەی بەوەشكرد :تیمەكە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق كاردەكەن بۆ ئەوەی ڕۆشنایی بخەنە سەر ئەم تاوانانە و دەستنیشانكردنی ئەنجامدەرەكانیان و خستنەڕووی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان بۆ وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بەم تاوانە.