بەغداد/ INA
دەزگای هەواڵگری ولێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە دووکەسی دەستگیرکردووەبەتۆمەتی تۆڵەی عەشایەری.
بەیاننامەی وەزارەت کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەفەرمانی وەزیری ناوخۆ عبدالامیر شمری دەربارەی نەهێشتنی دیاردەی تۆڵەی عەشایەری، ئاژانسی هەواڵگری فیدڕاڵی دوو تۆمەتباری لە شاری بەغداد دەستگیرکرد ئەویش بە پێی مادەی چواری یاسای تیرۆر ،هەروەها داواشی لەهاووڵاتیان کرد کە لەکاتی ڕوودانی ئەوجۆرە ڕووداوانە پەیوەندی بە ژمارەتەلەفۆنی 144 ەوەبکەن.