دەروازەكان: لە بەندەری ئوم قەسر دەست بەسەر چەند ئۆتۆمبێلێكدا گیرا

ناوخۆ
  • 8-06-2023, 21:45
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی دەروازە سنورییەكان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند: كۆنتێنەرێك كە ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێلی تێدابوو، كە مەبەست لێی قاچاخیكردن بوو، لە بەندەری ئوم قەسری ناوەراست دەستی بەسەردا گیرا.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەڕێوبەرایەتی بەندەری ئوم قەسری ناوەراست، بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی دەست سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكان كەوتووە و بە وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوەی دادگای ئوم قەسر، توانیان دەست بەسەر كۆنتێنەرێكدا بگرن كە (٤) ئۆتۆمبێلی سالۆنی خوار مۆدێلی تێدابوو، لە پشت ئامێری یەدەگی ئەو ئۆتۆمبێلانە شارابوەوە بەمەبەستی بۆ قاچاخیكردن.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لیژنەیەك پێكهێنرا، بە هاوكاری لەگەڵ فەرمانگەكانی ئۆپەراسیۆن، بۆ ڕێكخستنی ڕاپۆرتێكی فەرمی دەستبەسەرداگرتن و ڕەوانەكردنی بۆ بنكەی پۆلیسی گومرگی ئوم قەسر بۆ ئەوەی بابەتەكە بخاتە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە، بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو.