بەغداد - INA
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، فیراس مسلماوی ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدیكردەوە: ژمارەیەكی زۆری ئەندامانی پەرلەمان ئامادەن بۆ دانیشتنی دەنگدان لەسەر بودجە كە بڕیارە ئەمڕۆ بەڕێوە بچێت، وتیشی: زۆرینەی ئاسوودە هەیە بۆ تێپەڕاندن.
مسلماوی لە لێدوانێكیدا بۆ عێراقیە نیوز، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: بینای ئەنجومەنی نوێنەران شایەتحاڵی ئامادەبوونی ئەندامانی پەرلەمانە بۆ بەشداریكردن لە دانیشتنی دەنگدان لەسەر بودجە، هەروەها زۆرینەی پەرلەمانیش هەیە بۆ تێپەڕاندنی.
وتیشی: پێشبینی دەكەین ئەمرۆ بەكۆی دەنگ بودجە پەسەند بكرێت و زۆربەی كوتلەكان ئامادەن جگە لە پارتی دیموكرات، بەهۆی خاڵە مشتومڕەكان كەچارەسەر نەكراون و رەنگە چارەسەر بكرێن بە تایبەت كە رێككەوتن كراوە لەسەر لەسەدا 90ی ئەو خاڵەكان.
جەختیشیكردەوە: ناتوانرێت پەسەندكردنی بودجە دوابخرێت، چونكە سبەی ئەنجوومەنی نوێنەران لە كۆتایی هاتنی خولی یاسادانان نزیك بووەتەوە.