كۆمەڵەی بانكەكان: زیاتر لە 10 هەزار هەلی كارمان ڕەخساندوە

ناوخۆ
  • 8-06-2023, 21:24
  • +A -A

    بەغداد - INA
    كۆمپانیای عێراقی بۆ داراییكردنی پرۆژەی بچووك و مامناوەندەكانی سەر بە كۆمەڵەی بانكە ئەهلییەكان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، قەرزی ئەو پڕۆژانەی كە پارەیان بۆ دابین دەكرێت و ئەو هەلی كارانەی رەخاساندوە ژماردو هەروەها تەئكیدی لە رەخساندنی 10 هەزار هەلی كار لە ڕێگەی 7 هەزار و 500 قەرزەوە كردەوە.
    بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە محەمەد حنزل لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: ئەنجامدانی كۆنفرانس بۆ پرۆژە بچووك و مامناوەندەكان زۆر گرنگە؛ بۆ هاتنە پێشەوەی چارەسەر؛ ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە زۆربەی پڕۆژە بچووكەكان پشتگیری ناكرێت؛ لەبەر نەبوونی گەرەنتی پێویست لەبەر چەندین هۆكار، لەوانە نەبوونی لێكۆڵینەوەیەكی تەواو ئابووری و نەبوونی خشتەی دارایی، بۆیە مەترسی و سەختی لە بواری داراییدا دروست دەبێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد: كۆمپانیاكە بە بڕی 95 ملیۆن دۆلار پارەی زیاتر لە 7500 قەرزی دابینكردووە و زیاتر لە 10 هەزار هەلی كاریشی رەخساندوە.
    وتیشی: گرنگی دامەزراندنی كۆمپانیایەكی گەرەنتی قەرز، لەڕێگەی دەستپێشخەریی پارێزگاری بانكی ناوەندییەوە، كە بەشدارییەكی بەرچاو دەكات لە دابینكردنی دارایی پرۆژە بچووك و مامناوەندەكان، ڕوونیشیكردەوە: بەشداریكردنی كۆمپانیاكانی بیمە لە پرۆسەی قەرزدان بەشدارییەكی ئەرێنی دەبێت لە ڕەخساندنی هەلی كار بۆ گەنجان.
    جەختیشیكردەوە: ئەگەر ژینگەی گونجاو و بازنەی قەرزی تەواو لەبەردەستدا بێت، ئەوا ژمارەی پڕۆژەكان زیاد دەكات.
    محەمەد حنزل ڕایگەیاند: لە ماوەی ساڵی ڕابردوو 2022، و دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی بانكی ناوەندی بۆ قەرزدانی ڕاستەوخۆ، كۆمپانیاكە بەشداری كردووە لە قەرزدانی زیاتر لە 250 پڕۆژە، كە بڕی دوو ملیار دینار بووە، كە ئەمەش لە ئاستی پێویستدا نییە، بەڵام ئەگەر هۆكاری یارمەتیدەر بۆ پرۆسەی قەرزدان لەبەردەستدا بێت، ئەوا زۆری و گەورەبوونی قەرزكردن ڕوودەدات.
    پێشتریش بانكی ناوەندی عێراق رێنومایی دروستكردنی ستراتیژی نیشتیمانی بۆ قەرزدانی ڕاگەیاند كە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو 2024 دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، جەختیشی لەوەكردووە: كە بانكی ڕیادە دەبێتە بنكەیەك بۆ دەستپێكردن و داراییكردنی پرۆژە بچووك و مامناوەندەكان.