وەزیری ناوخۆ لە سلێمانی: تاوتوێی كۆنتڕۆڵكردنی سنوورە نێودەوڵەتییەكان و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی ماددەی هۆشبەرمان كرد

ئەمنی
  • 8-06-2023, 21:21
  • +A -A

    سلێمانی - INA
    وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، ئەمرۆ پێنجشەممە، تەئكیدیكردەوە: لە ئێستادا كە سەردانی شاری سلێمانیمان كردووە، تاوتوێی كۆنتڕۆڵكردنی سنوورە نێودەوڵەتییەكان و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی مادەی هۆشبەرمان كرد.
    شەمەری لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە سلێمانی كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، دوای دیداری لەگەڵ سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بافڵ تاڵەبانی، رایگەیاند: سەردانەكەمان بۆ سلێمانی ئامانجی بینینی بارەگای پێكهاتە سنوورییەكانە لە پارێزگاكە.
    وتیشی: لەگەڵ تاڵەبانی و فەرماندەكانی پاسەوانی سنوور گفتوگۆمان كرد سەبارەت بە كۆنترۆڵكردنی سنوورە نێودەوڵەتییەكان و ڕێكارەكانی هێزەكانی ناو لیوای 3 و لیوای 21 لە ڕێكخستنی بەربەستەكان، هەروەها بەهێزكردنی ئەو توانایانەی كە یارمەتیدەرمانە بۆ ئەنجامدانی ئەركەكان و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەكان.