لە چوارچێوەی بەردەوامی ئۆپراسیۆنەكەیاندا، هێزە سەربازییەكانی عێراق 175 گوندی دیكەی ناوچەی جزیرەو بەرزاییەكانی فوڕاتیان كۆنتڕۆڵكردەوە. شانەی راگەیاندنی جەنگی ئاماژەی بەوەكردووە "لە قۆناغی دووەمی ئۆپراسیۆنی جزیرەو خواروی فوڕاتدا هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵیو هێزەكانی سوپا بەهاوكاری هێزە ئاسمانییەكانی سوپای عێراق 175 گوندو پێنج پردو بنكەی ئاسمانی جنێفی سەربازیان كۆنتڕۆڵكردەوە". شانەی راگەیاندنی جەنگی ئەوەشی خستووەتەڕوو "11 ئۆتۆمبێلو حەوت ماتۆڕسكیلو شەش كارگەی دروستكردنی بۆمبی تیرۆریستانی داعش تەقێنراونەتەوەو زیاتر لەهەزار بۆمبی چێنراو پوچەڵكراونەتەوە.