بەغداد - INA
وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە سەرۆكایەتی شاندێكی ئەمنی گەیشتە پارێزگای سلێمانی.
وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ بە سەرۆكایەتی شاندێكی ئەمنی گەیشتە پارێزگای سلێمانی بۆ پشكنینی لیوای 3 و لیوای 21 ی سنور.