رافیدەین دابەشكردنی وەجبەیەكی نوێ لە پێشینەی خانەنشینان كە دەگاتە 25 ملیۆن دینار ڕادەگەیەنێت

ئابوری
  • 8-06-2023, 17:33
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بانكی ڕافیدەین، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دابەشكردنی وەجبەیەكی نوێی لە پێشینەی خانەنشینان كە دەگاتە بڕی 25 ملیۆن دینار ڕاگەیاند.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: خەرجكردنی ئەو پێشینەیە بە ئاگاداركردنەوەی خانەنشینكراوەكە لە ڕێگەی كورتە نامەیەكەوە ئەنجام دەدرێت كە ئاگادار دەكرێتەوە لە پێدانی پێشینەكە، دوای ئەوەی هەموو ڕێكارەكانی پێدانی پێشینەكەی تەواودەكات و لە ڕێگەی ماستەر كارتەوە خەرج دەكرێت، كە باڵانسی دارایی بۆ پڕدەكرێتەوە.
    بانكەكە داوا لە خانەنشینەكان دەكات بگەڕێنەوە بۆ لقەكانی بانكەكە یان شوێنەكانی ئاڵوگۆڕكردن بۆ وەرگرتنی پێشینەكانیان، و جەختیشیكردەوە: بەردەوامن لە كاركردن بۆ پێدانی وەجبەی نوێ لە پێشینەی یەك لە دوای یەك، بەپێی خشتەی كات بۆ داواكاران لەڕێگەی ئەپڵیكەیشنی ئەلیكترۆنی بانكی ڕافیدەین.