سەرۆك كۆمار جەختی لە بەكارنەهێنانی كۆگای ستراتیژی ئاو دەکاتەوە

سیاسی
  • 8-06-2023, 15:15
  • +A -A

    بەغدا –INA
    سەرۆك كۆمار، دكتۆر لەتیف جەمال ڕەشید جەختی لە بەكارنەهێنانی كۆگای ستراتیژی ئاو كردەوە
    نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، تێیدا هاتووە: سەرۆك كۆمار، دكتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كۆشكی بەغدا، پێشوازیكرد لە شاندێك كە نوێنەرایەتی هاوڵاتیانی پێكهاتەی شەبەك دەكەن.
    هەروەها وەها لە راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە " لەدیدارەكەدا، سەرۆك كۆمار جەختی لەوەكردەوە كە هاوڵاتییان یەكسانن لە مافدا ودەبێ پێوەری كەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو ڕەچاوبكرێت بەبێ هیچ جیاكارییەك لەنێوان هاوڵاتیاندا، ئاماژەشی بەوەدا شەبەكیش پێكهاتەیەكی گرنگە و ڕۆڵەكانی هاوشانی پێكهاتەكانی دیكە بەشدارییان كردووە لە پرۆسەی بونیادنانەوە و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگی جۆراوجۆرەكاندا".
    لە راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە سەرۆك كۆمار ئاماژەی بە گرنگی پەسەندكردنی بودجە كرد بۆ ئەوەی دەستبكرێت بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریەكان بۆ گەلەكەمان و وەگەڕخستنەوەی ژێرخانی ئابوری و جێبەجێكردنی پڕۆژە گرنگەكان كە كاریگەری ئەرێنییان دەبێت لەسەر ژیانی هاوڵاتیان.
    سەرۆك كۆمار باسی لە باشترین بەكارهێنانی ئاو كرد لە وەرزە كشتوكاڵییەكاندا و جەختی لە بەكارنەهێنانی كۆگای ستراتیژی ئاو كردەوە و ئاماژەی بەوەدا كە پێویستە بە بەردەوامی بەنداوی موسڵ نۆژەن بكرێتەوە و بەنداوەكە لە ئاو بەتاڵ نەكرێت . 
    سەرۆكی كۆمار دووپاتی كردەوە كە باسی لە كێشەی ئاوارەكان و بارودۆخی تراژیدییان كرد و جەختی لەوە كردەوە كە ئازاری ڕاستەقینەی ئاوارەكان لە كەمپەكاندایە و پێویستە دۆسیەكانیان چارەسەر بكرێن و بگەڕێنرێنەوە بۆ ناوچەكانی نیشتەجێبوونیان دوای نۆژەنكردنەوە و دابینكردنی كەشێكی گونجاو بۆ گەڕانەوەیان.
    بەپێی راگەیندراوەكە ، شاندی شەباك سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆك كۆمار دەربڕی بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە و هەڵوێستەكانی بەڕێزیشیان لە داواكانی و پشتگیریكردنی لە پاراستنی ئاشتی كۆمەڵایەتی، لەگەڵ زامنكردنی مافەكانی عێراقییەكان بە هەموو پێكهاتەكانیەوە، هاوكات متمانەیان بەسەرۆك كۆمار دوپاتكردەوە لە پاراستنی پێكهاتەی كۆمەڵایەتی و هەمەچەشنی لە عێراقدا. هەروەها شاندەكە ڕونكردنەوەیەكیان سەبارت بە بارودۆخی شەبەك لەوڵات و پێشنیارێكی كۆمەڵایەتییان سەبارەت بە پەرەپێدان لە هەندێك جومگەی گرنگدا پێشكەش كرد.