بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، خالد شوانی، وەزیری داد، ڕەشنووسی ڕێنماییەكانی پلە و جلوبەرگ و هێمای بەشی چاكسازی و نەوجەوانانی عێراقی پەسەند كرد.
لە راگەیندراوێكی وەزارەتی داد كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە، "لە جێبەجێكردنی پرۆگرامی وەزاری لە ئەنجامدانی چاكسازی، و بەپێی یاسای چاكسازی عێراق، و بۆ ڕێكخستنی كاری پاسەوانانی چاكسازیخواز، خالد شوانی وەزیری داد، ڕەشنووسی ڕێنماییەكانی پلە و یەكپۆشی و ئاڵای بەشی چاكسازی و نەوجەوانانی پەسەند كرد."
ئاماژەی بەوەشكرد، "وەزارەت پڕۆژەكەی ڕەوانەی ئەنجومەنی دەوڵەت كرد بۆ تەواوكردنی ڕێكارە بنەڕەتییەكان".