وەزیری ژینگە دەستپێكردنی پڕۆژەی گونجاندنی خێزانە گوندنشینەكان لە باشووری عێراق ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 8-06-2023, 14:21
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، نزار ئامێدی، وەزیری ژینگە، دەستپێكردنی پڕۆژەی تەندروستی خێزانە گوندنشینەكانی باشووری عێراقی ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی ژینگە ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە، "نزار ئامێدی، وەزیری ژینگە، پڕۆژەیەكی دەستپێكرد بۆ گونجاندنی خێزانە گوندنشینەكانی باشووری عێراق لەگەڵ كەمی ئاو كە بەهۆی گۆڕانی كەشوهەوا دروست دەبێت لەڕێگەی بەهێزكردنی ژنان وەك بریكاری  گۆڕانكاری و چارەسەركردنی پەیوەندی نێوان خۆراك و وزە و ئاو، بە پشتیوانی حكومەتی كەنەدی و بە هاوكاری ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی نەتەوە یەكگرتووەكان لە كۆماری عێراقFAW 
    ئامێدی لە وتارێكدا لە میانی مەراسیمی دەستپێكردنی پڕۆژەكەدا ڕایگەیاند، "ئامانجی ئەم پڕۆژەیە كە هاوتەریبە لەگەڵ ڕەوتە نیشتمانییەكانی عێراق، بەهێزكردنی ڕێوشوێنەكانە بۆ گونجاندن لەگەڵ كاریگەرییە نەرێنییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا، بەتایبەتی لەسەر ئەو پێكهاتە گوندنشینانەی كە بەزۆرترین زیانیان بەردەكەوێت، و لەبەر ئەوەی ئەم كاریگەرییانە پەیوەندییان بە واقیعی كۆمەڵایەتی، ئابووری و تەندروستی ئەم كۆمەڵگایانەوە هەیە ".
    وەزیری ژینگە لە درێژەی قسەكانیدا وتی: ئەم چالاكییانە لەگەڵ ئاراستەكانی عێراق لە بەڵگەنامەی بەشدارییە نیشتمانییەكانی عێراق بۆ گۆڕانی كەشوهەوا و پابەندبوونەكانی عێراق لە ڕێككەوتنی كەشوهەوای پاریس و گەیشتن بە ئامانجەكانی گەشەپێدانی بەردەوام و بەرەنگاربوونەوەی هەژاری یەكدەگرێتەوە.