دیاریكردنی وادەی دەستپێكی جێبەجێكردنی بەستنەوەی كارەبای عێراق و كەنداوی

ناوخۆ
  • 8-06-2023, 14:20
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی كارەبا وادەی دەستپێكردنی جێبەجێكردنی بەستەری عێراق و كەنداوی ڕاگەیاند.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی كارەبا ، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا، ڕایگەیاندووە، "زیاد عەلی فازڵ وەزیری كارەبا سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەكی كرد لە بارەگای دەستەی پەیوەندییەكانی كەنداو لە سعودیە" ئاماژەی بەوەشكرد كە "هەنگاوێكی گرنگە بۆ بەدەستهێنانی متمانەپێكراوی و سەقامگیری تۆڕی كارەبا قۆناغێكی گەورەیە بۆ ئاڵوگۆڕی سوودەكانی وزە لە نێوان وڵاتانی بەستراو بە كارەبا.
    هەروەها ئەوەیش هاتووەكە "پڕۆژەكە سەرەتایەكی ئومێدبەخشە بۆ گەڕانەوەی عێراق بۆ پێگەی ناوچەیی و پێگەی ستراتیژی گرنگی خۆی، هەروەها یەكەم كرانەوەی گەورەی كاركردن لەگەڵ برایانی عەرەب دادەمەزرێنێت"، ئاماژەی بەوەشكرد، "لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پێشكەوتنەكانی (عێراقی- كەنداو) پڕۆژەی بەستنەوەی كارەبایی و گرنگییەكەی."
    وە ئاماژەی بەوەدا كە "وەزیری كارەبا ئاگاداركرایەوە لە هەڵوێستی واژۆكردنی گرێبەستە پەیوەندیدارەكان بەوان بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانیان بەرامبەر بەم بەستەرە، وەك تەواوكردنی وێستگەی گۆڕینی وەفرە لە ناوخۆی وڵاتی كوێت و دامەزراندنی هێڵەكانی بەستنەوەی نێوان ئەو و 400 كیلۆڤۆڵت". وێستگەی لاوەكی فاو."
    بەپێی راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە، "كۆمەڵێك پێشنیاریش تاوتوێ كران بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی، هەروەها ئامادەكاری بۆ قۆناغی دووەمی پڕۆژەكە خرایە بەرباس، بۆ ئەوەی تەواوكردنی قۆناغی یەكەم لەڕووی پەیوەندی (دابەشبوون)ەوە بگرێتەوە، و پەرەپێدانی بۆناوچەكانی دیكە بگرێتەوە و لەوێشەوە ئەوروپا و توركیا لە قۆناغە پێشكەوتووەكاندا بەیەكەوە ببەستنەوە”.