بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی مەترسیداری بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بە سەرۆکایەتی ژنێک لە بەغدا ڕاگەیاند.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووەە تێیدا ، ڕایگەیاندووە، "دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو باندە تاوانکارییە ڕێکخراوانەی کە بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن، و دوای وەرگرتنی زانیاری هەواڵگری سەبارەت بە بوونی باندێک بە سەرۆکایەتی ژنێک کە منداڵان و ژنان دەقۆزنەوە لە بازرگانیکردن بە مرۆڤ و دەڵاڵی و لەشفرۆشیدا، تیمێکی هەواڵگری تایبەتمەند پێکهێنرا، و دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەری و بە بۆسەیەکی ورد ، تۆمەتبارەکان ڕاکێشران و بە شێوەیەکی ڕێك دەستگیرکران."
ئاماژەی بەوەشکرد، "دۆسێی لێکۆڵینەوە خراوەتە بەردەم دادوەری لێهاتوو، بۆیە بڕیاریدا بەپێی مادەکانی شەشەم/یەکەم و دووەم و شەشەمی یاسای بازرگانیکردن بە مرۆڤ و قوربانییەکان بەپێی بڕیارنامەی ٢٣٥ی ساڵی ٢٠٠١ دەستگیریان بکات".