وەزیری بازرگانی تەئكید لە پێویستی هەڵمەتێك دەكاتەوە بۆ گواستنەوەی بەرهەمی زیادەی گەنم لە (3) سایلۆ لە كەركوك

ئابوری
  • 7-06-2023, 22:06
  • +A -A

    كەركوك - INA - مەهدی ربحاوی
    وەزیری بازرگانی ئەسیر غرێری ، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستپێكردنی هەڵمەتی گواستنەوەی بەرهەمی زیادەی گەنمی لە ٣ سایلۆ لە كەركوك بۆ شوێنی نوێ ڕاگەیاند.
    غرێری لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگای كەركوك، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: وەزارەت بەردەوامە لە وەرگرتنی بەرهەمی گەنم لە جووتیاران لەڕێگەی فرۆشگاكانیەوە كە لە سەرتاسەری وڵاتدا بڵاوبوونەتەوە، بڕە پارەی پێویستیش مسۆگەر كراوە بۆ گەیاندنی دەستبەجێ بۆ جووتیاران دوای بەبازاڕكردنی بەرهەمەكە لە سەرجەم پارێزگاكان بە كەركوكیشەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: دوێنێ وەزارەت باڵانسی كۆمپانیای گشتی دانەوێڵەی كەركوك بەبڕی 83 ملیار دینار زیاد كرد. سێ شوێن هەیە بۆ وەرگرتنی گەنم لە كەركوك كە زۆر گەورەن لە قەزای حەویجە و ناحیەكانی ڕیاز و ڕەشاد، و ئێمە ئاڕاستەمان كرد بۆ پێكهێنانی دوو لیژنە بۆ وەرگرتنی بەرهەم لە سایلۆی ڕیاز بۆ بەش بەشكردنی گەورەی پرۆسەكە.
    تەئكیدیشی لە پێویستی بەتاڵكردنەوەی سایلۆكان و ئەنجامدانی هەڵمەتێك بۆ گواستنەوەی بەروبووم بەخێرایی، بەو پێیەی هەندێك لە دەروازەكانی وەرگرتن لە كەركوك توانای هەڵمژینی بڕی بازاڕكراوی جووتیارانیان نییە، كە لە توانای ڕاستەقینەی سایلۆكان زیاترە.