بانكی ناوەندی ڕەتیدەكاتەوە بەشێك لە بانكەكان و كۆمپانیاكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی بێبەش بكات لە بەشداریكردن لە پلاتفۆرمی گواستنەوەی دەرەكی

ئابوری
  • 7-06-2023, 18:47
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بانكی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕەتیكردەوە كۆمەڵێك بانكی مۆڵەتپێدراو و كۆمپانیاكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی لە بەشداریكردن لە پلاتفۆرمی گواستنەوەی دەرەكی بێبەش بكات.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكی ناوەندی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەو هەواڵانە رەتدەكەنەوە كە باسیان لە بێبەشكردنی كۆمەڵێك بانك و كۆمپانیا مۆڵەتپێدراوەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی دەكرد لە بەشداریكردن لە پلاتفۆرمی گواستنەوەی دەرەكی.
    ئاماژەی بەوەشكرد: بانكی ناوەندی ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكاتەوە كە باس لە ڕێگریكردن یان وەستاندنی كارتی پارەدانی ئەلیكترۆنی دەكەن كە لەلایەن بانكە ئەهلییەكان یان كۆمپانیاكانی پارەدانی ئەلیكترۆنیەوە دەركراون.
    هەر بەپێی بەیاننامەكە، بانكی نێودەوڵەتی تەئكیدیكردەوە: كە ئەم هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە، و ئامانجی سەرەكیان دەستكاریكردنی نرخی ئاڵوگۆڕكردنە لەلایەن گەمژەكانەوە بە دراوی بیانی.
    رونیشیكردەوە: بانكی ناوەندی مافی یاسایی خۆی دەپارێزێت بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست دژی ئەو هەواڵە ساختانە لە هەموو میدیاكاندا، و داواشی كرد كە پێویستە چادێری ماڵپەڕی فەرمی ئەم بانكە (www.cbi.iq) بكرێت و ئەو هەواڵە پشتڕاستكراوانەی كە بڵاویدەكاتەوە كە ئەم تۆمەتانە پووچەڵ دەكەنەوە.