ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد 3 دەستكەوتی دوای كوژرانی والی بەناو باكوری پایتەخت لە داعش ئاشكرادەكات

ئەمنی
  • 7-06-2023, 17:51
  • +A -A

    بەغداد - INA
    فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد فەریق روكن ئەحمەد سەلیم، ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣ دەستكەوتی گرنگی كوشتنی والی بەناو باكوری بەغدای چەتەكانی تیرۆریستی داعش، ئاشكراكرد.
    فەریق سەلیم بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: كوژرانی بەناو والی بەغدا بەهۆی ئاگری یەكەكانی ئۆپەراسیۆنی بەغداد كە لەلایەن لیوای 23ی پیادە - فیرقەی 6 و فەوجی حەشد تارمیە نوێنەرایەتی دەكرێن، كاریگەری زۆری هەیە لە چەند ئاڕاستە و دەستكەوتێكدا یەكەمیان هەڵوەشانەوەی توخمێكی گرنگی سەركردایەتی و كۆنترۆڵكردنی چەتەكانی داعشە، كە بە پێگەی والی باكوری بەغدا ناودەبرێت، ئەو چەتانەی لەم ناوچەیەدا كە لە تاجیەوە تا پارێزگای سەڵاحەدین درێژ دەبێتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لەناوبردنی ئەم چەتەیە و ئەم توخمە لەلایەن داعشەوە دەبێتە هۆی ئەوەی فەرماندەیی و كۆنترۆڵی لەدەست بدات، هەروەها دەبێتە هۆی سەرلێشێواوی لە بابەتی گەیاندنی فەرمان لە نێوان ئەندامەكانیدا، بەو پێیەی پەیوەندییەكە لە نێوان مەفرەزە تیرۆریستییەكان لەم كەرتەدا و ئاماژەكانیان كە لێیەوە فەرمانیان وەرگرتووە.
    وتیشی: داعش لە ئێستادا چەندین جار لە كەرتە جیاجیاكان، لەوانەش دیالە و كەركووك، و نەك تەنها لە باكوری بەغدا، چەندین گورزی لێدەدرێت و سەركردە گرنگەكانی لەناو دەبات.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: دەستكەوتی دووەم واتاییە، بەو پێیەی كوشتنی والی بەناو باكوری بەغدا كاریگەری لەسەر ورەی توخمە تیرۆریستییەكان دەبێت و دەبێتە هۆی ئیفلیجییان، هەروەها لایەنی سێیەمیش بەرزكردنەوەی ورەی چەكدارەكانمانە لە هێزە ئەمنییەكان و دەزگا هەواڵگرییەكان و هاندانیان بۆ بەردەوامبوون لە بەدواداچوونی پاشماوەكانی داعش لە باكووری بەغدا و باقی كەرتەكان.
    پێشتر شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی كوژرانی بەناو والی باكووری بەغدا و 3 تیرۆریستی دیكەی لەسنوری قەزای تارمیە ڕاگەیاند.
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: هێزێكی قارەمان لە لیوای 23ی پیادەی فیرقەی 6 و فەوجی حەشدی تارمییە توانیان بۆسەیەكی توند بۆ چەتە تیرۆریستەكانی داعش لە قەزای تارمیە دابنێن و (4) تیرۆریست بكوژن، لەنێویاندا بەناو والی باكوری بەغدادی تێدایە بەناوی (عەدنان لهێبی).