دەستپاكی هەوڵێك بۆ بەقاچاخبردنی 1438 تۆن گەنمی ئوسترالی لە سایلۆی خان زاری پووچەڵدەكاتەوە

ناوخۆ
  • 7-06-2023, 17:07
  • +A -A

    بەغداد - INA
    فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەی دەستپاكی فیدراڵی، ئەمڕۆ چوارشەممە، هەوڵێكی بە قاچاخبردنی بڕێكی زۆر لە گەنمی ئوسترالی لە سایلۆی خان زاری پووچەڵكردەوە.
    فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: تیمێك لە بەڕێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوەی دەستە لە بەغداد پێكهێنرا بۆ لێكۆڵینەوە لەو زانیاریانەی كە ئاماژەیان دا بە هەوڵدان بۆ دزینی بڕێكی زۆر لە گەنمی ئوسترالی، كە دەكەوێتە یەكێك لە قوبەی كۆگاكانی سایلۆی خان زاری، سەر بە كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە سەر بە وەزارەتی بازرگانی، بە هاوكاری نێوان ژمارەیەك بەرپرسی كۆمپانیاكە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو تیمەی كە دەستیان كرد بە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە و وردبینی بە گواستنەوە بۆ سایلۆی خان زاری لە ئەبوغرێب و یەكەی حاسیبەكەی، و گواستنەوەیان لە كێڵگەكەدا بۆ ئەو شوێنەی كە گەنمی ئوسترالی تێدا هەڵگیرابوو، بە لێكۆڵینەوە لە بەڕێوەبەری سایلۆكە و كۆگاكانی قوبەی كۆگاكان و بەڕێوەبەرانی كۆنترۆڵ كە بەرپرسیارن لە پرۆسێسكردنی بڕی گەنم و بەرپرسی تاقیگە، گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە بڕی گەنمی ئوسترالی هەبووە كە لە تۆمارەكاندا تۆمارنەكراوە، بە دەستكاریكردنی ڕێژەی سەدی گەنمی ئوسترالی لە سایلۆكەدا.
    رونیشیكردەوە: تیمەكە بە پشتبەستن بە فەرمانی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی دووەمی كەرخ، توانیان دەست بەسەر گەنمی ئوسترالیدا بگرن كە بڕی هەزار و 438 تۆن و 568 كیلۆگرامە لە سایلۆی خان زاری.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەو بڕە تۆماركراوانەی لە تۆمارەكانی كۆمپیوتەر و كۆگاكانی كۆمپانیاكەدا تۆماركراون جیاوازن لەوەی كە لە واقیعدا لەو بڕە ڕاستەقینەیەی كە هەیە، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هەوڵێك درا بۆ دزینی بڕی گەنم بە تێكەڵكردنی گەنمی ئوسترالی بە ڕێژەیەك كە لە (20%) زیاتر نەبێت، بەڵام بڕی بە فەرمی دیاریكرا كە (70%)، و گەنمی سوور (20%)، لە كاتێكدا گەنمی ناوخۆیی (10%)ە.
    راشیگەیاند: ڕاپۆرتی پرۆسەی یاسایی ئامادەكراوە بۆ ئەوەی پێشكەش بە دادوەری لێكۆڵەری تایبەتمەند بكرێت، بۆ تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان و دەستنیشانكردنی ئەو كەسانەی كە كەمتەرخەم بوون.