بەرێوبەری تۆڕی ڕاگەیاندن عێراقی و پارێزگاری واست بەردی بناغەی ئۆفیسی عێراقییەیان لەو پارێزگایە دانا

ناوخۆ
  • 7-06-2023, 15:02
  • +A -A

    واست - INA - دانیال قاسم
    ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرێوبەری تۆڕی راگەیاندنی عێراقی، د.نەبیل جاسم و پارێزگاری واست، محەمەد جەمیل، بەردی بناغەی بینای ئۆفیسی تۆڕی راگەیاندنی عێراقیان لە واست دانا.
    سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق، د.نەبیل جاسم، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "بنیادنانی بینایەكی نوێ بۆ ئۆفیسی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی دەبێت بە بنكەیەك بۆ پەرەپێدانی كارەكانمان بەشێوەیەكی باشتر لە پارێزگاكە.
     لە درێژەی قسەكانیداوتی، "ئەم كارە بەبێ لێكتێگەیشتن و دەستپێشخەرییەكی بنەڕەتی گرنگ لە پارێزگاری واست، محەمەد مەیاحی، كە لێكتێگەیشتنێكی بەرز و هاوكارییەكی گەورەی نیشان دا ئەگەر ئەوەیش نەبوایە تەواو نەدەبوو، ئاماژەی بە "گرنگی هاوكاری گەورە و بەرفراوان لە نێوان پارێزگاری واست و تۆڕی راگەیاندنی عێراقی".
    لە كاتێكدا پارێزگاری واست، محەمەد جەمیل مەیاحی، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی پشتڕاستكردەوە، كە "د. نەبیل جاسم، سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی، ئەمڕۆ سەردانی پارێزگاری واستی كرد، و بەردی بناغەی دامەزراندنی بینای ئۆفیسی تۆڕەكە دانرا"، ئاماژەی بەوەشكرد كە "حكومەتی ناوخۆیی پشتگیری لە هەموو دامەزراوەكانی دەوڵەت دەكات، بە تۆڕی راگەیاندنی عێراقیشەوە".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "تۆڕی راگەیاندنی عێراق گوزارشت لە ناسنامەی ڕۆشنبیری و بینراوی ئێمە دەكات و هەوڵێكی گەورە دەدات"، ئاماژەی بەوەشكرد "كەناڵی عێراقییە سەر بە تۆڕەكە هاوبەشی ئێمەیە لە هەڵمەتی ئاوەدانكردنەوە لە پارێزگای واست".