سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ هه‌ڵسووڕێنه‌رى باڵيۆزخانه‌ی ئازه‌ربايجان ‏دەکات

سیاسی
  • 7-06-2023, 14:07
  • +A -A

    هەولێر/INA 

    ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانی، پێشوازى له‌ هه‌ڵسووڕێنه‌رى باڵيۆزخانه‌ی ئازه‌ربايجان ‏كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ نه‌سير مه‌مه‌دۆف هه‌ڵسووڕێنه‌رى باڵيۆزخانه‌ى ‏ئازه‌ربايجان له‌ عێراق، ده‌رباره‌ى بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى ‏كوردستان له‌گه‌ڵ ئازه‌ربايجان، بيروڕاى گۆڕييه‌وه‌.‏
    هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ زه‌مينه‌ و ده‌رفه‌تى باش هه‌ن بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان ‏به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابوورى، بازرگانى و گه‌شتياريدا. له‌مباره‌يه‌وه‌ باس له‌ ‏ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى ئازه‌ربايجان له‌ هه‌رێمى كوردستان ‏و ڕێكاری‌ پێویست كرا كه‌ پێشتر له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ‏به‌ڕێزان سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئازەربايجان له‌ ميونشن بڕيارى لێ ‏درابوو.‏
    سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ باكۆ له‌سه‌ر ‏بانگهێشتى فه‌رميى به‌ڕێز سه‌رۆكى ئازه‌ربايجان، دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند ‏پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوون.