بەغدا - INA
وەزیری كارەبا، زیاد عەلی فازڵ، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە شانشینی سعودیە، بەردەوامبوون لە پڕۆژەی بەستنەوە بە كەنداوكرد ئەمەش بۆ ئەوەی بۆ گەیشتن بە سەقامگیری تەكنیكی تۆڕی كارەبا و ئاڵوگۆڕی سوودەكانی وزە، گفتوگۆی كرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبادا، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، تێیدا هاتووە، "زیاد عەلی فازڵ ، وەزیری كارەبا، لە بارەگای دەستەی پەیوەندییەكانی كەنداو لە شانشینی سعودیە، تاوتوێی كارەكانی بەستنەوەی هێڵی كارەبای (عێراق – كەنداوی) بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری تەكنیكی تۆڕەكە و ئاڵوگۆڕی سودەكانی وزە."
هەروەها لە راگەینداوەكە ئەوەیش هاتووە كە : "ئامانجی سەردانەكە بینینی پێگەی واژۆكردنی گرێبەستە پەیوەندیدارەكانە، قۆناغەكانی تەواوبوون و پلانی جێبەجێكردن بۆ بەشەكانی هێڵەكانی بەستنەوە لە ناوخۆی خاكی كوێت".
ئەوەیش هاتووە، "هەروەها وەزیری كارەبا تاوتوێی كۆمەڵێك پێشنیازی كرد بۆ پەرەپێدانی بەستنەوەی كارەبا، و تاوتوێی ئامادەكاری بۆ قۆناغی دووەمی پڕۆژەكە كرد".