بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سابت محەمەد عەباسی ، وەزیری بەرگری، بە سەردانێكی فەرمی، گەیشتە كۆماری بولگاریا، بۆ تاوتوێكردنی ئەو پرسانەی كە بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان هەردوو كۆماری عێراق و بولگاریایان هەیە.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگری، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، تێیدا هاتووە، " سابت محەمەد عەباسی وەزیری بەرگری گەیشتە كۆماری بولگاریا، بە سەردانێكی فەرمی، بۆ تاوتوێكردنی ئەو پرسانەی كە بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان كۆماری عێراق و كۆماری بۆلگاریا لەخۆ دەگرێت".
ئاماژەی بەوەشكرد، "وەزیری بەرگری لەگەڵ وەزیری پیشەسازی بولگاریا لە بارەگای وەزارەتی پیشەسازی كۆبووەوە، لە میانی كۆبوونەوەكەشدا گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و ڕێگاكانی هاوكاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات كرد، بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان بكات".