كەربەلا- INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، پارێزگاری كەربەلا، بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران، دامەزراندنی هەزار و ٢٠٠ كەس لە دانیشتووانی پارێزگاكە لە پاڵاوگەی نەوتی كەربەلای ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی پارێزگاری كەربەلا ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە، "بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیران، فەرمانی ئیداری دەرچووە بۆ دامەزراندنی كرێكاران لە خەڵكی پارێزگا كەربەلا كە لە ماوەی پێشوودا لە پاڵاوگەی نەوتی كەربەلا كاری كردووە، بڕی هەزار و ٢٠٠ كەس بووە، بەڵێنەكەی بە خەڵكی كەربەلا جێبەجێ كردووە."
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، "وەزارەتی نەوت فەرمانی كارگێڕی ژمارە 1072ی خۆی سەبارەت بە دامەزراندنی كرێكارانی ماوەی پێشوو لە پاڵاوگە لە خەڵكی كەربەلا دەركردووە".