بەغداد/ INA
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێڕاقی هومام حمودی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوەکە وڵاتانی ناوچەکە لەجاران سەقامگیرترن و عێڕاقیش لەوبارەیەوە ڕۆڵی گرنگی بینیوە.
بەیاننامەیەک کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی هومام حمودی پێشوازی کردلە وەزیری دەرەوەی پاکستان بلاول بوتوو زرداری وشاندی یاوەری، لەمیانەی دیدارەکەدا باس لە هەڵوێستە هاوبەشەکان کرا لەمەڕ دۆزە چارەنوسسازەکان.
حمودی داوای لە پاکستان کرد کە کاری هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵات ئەنجام بدرێت بۆبەرژەوەندی هەردوولا.
لەلایەن خۆیەوە زەرداری جەختی کردەوەلە گرنگی هەنگاوەکانی عێڕاق لە بواری سەقامگیرکردنی ناوچەکە.