نەخۆشخانەی فەللوجە: ئەنجامدانی 2000 نەشتەرگەری لە مانگێكدا و چالاككردنی نەشتەرگەری كاتێتەركردنی (قەستەرە)ی دڵ

ناوخۆ
  • 5-06-2023, 18:01
  • +A -A

    ئەنبار - INA- ئەحمەد دلێمی
    ئەمڕۆ دووشەممە نەخۆشخانەی فێركاری فەللوجە لە پارێزگای ئەنبار دووپاتیكردەوە كە مانگانە دوو هەزار نەشتەرگەری لە پسپۆڕییە جیاوازەكاندا ئەنجامدەدرێت، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە نەشتەرگەرییەكانی كاتێتەركردنی دڵ (قەستەرە) بە ئامادەبوونی شارەزاترین پزیشكانی پسپۆڕییەكە چالاككراون.
    بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكە ئەیاد حسێن نەدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: نەخۆشخانەی فێركاریی فەللوجە پاڵپشتییەكی زۆری لە پارێزگای ئەنبار و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لە پارێزگای ئەنبار وەرگرت، كە ئەنجامی سەرنجڕاكێشی لە ڕووی ئامادەكاری و كوالیتی ئامارەكان.
    نەدا ئاماژەی بەوەشكردووە : هۆڵی نەشتەرگەرییەكانی نەخۆشخانەكە بە توانای تەواو بەردەوام و 24كاتژمێر لە ڕۆژێكدا كاردەكات، چونكە ژمارەی نەشتەرگەرییەكانی دەگاتە نزیكەی 2000 نەشتەرگەری لە مانگێكدا لە پسپۆڕییە جیاوازەكاندا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە نەخۆشخانەكەمان نەشتەرگەری هەیە كە بۆ یەكەمجار لە نەخۆشخانە حكومییەكان ئەنجامدەدرێت، هەروەها نەشتەرگەرییەكانی كاتێتەركردنی دڵیش چالاككراون، لەگەڵ ئامادەبوونی 5 لە پزیشكە لێهاتووەكان كە پسپۆڕن تێیدا.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : بەشەكانی دیكەی نەخۆشخانەكە بە درێژایی كاتژمێر نەخۆشەكانیان وەردەگرن، لەوانە بەشی بەردبڕین، چارەسەری فیزیۆتێراپی، بەشی شێرپەنجە، شۆردنی خوێن و بەشەكانی دیكە، ئاماژەی بەوەشكردووە زیاتر لە 40%ی نەخۆشەكان لە دەرەوەی پارێزگای ئەنبارەوە دێن.
    ڕوونیشیكردەوە : زۆربەی نەشتەرگەرییەكان لەدەرەوەی پارێزگا لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان و بە بڕە پارەیەكی زۆر گرانبەها ئەنجامدراون، بەڵام چڕكردنەوەی هەوڵەكان لەلایەن ئەو كادیرانەی لە نەخۆشخانەكەدا كاردەكەن لە پسپۆڕییە جیاوازەكاندا، لە كێشەی سەفەركردن بۆ نەخۆشانی ئەنبار ڕزگاركرد و پارێزگا و بەشداری كرد لە كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر شانی نەخۆشەكان و خێزانەكانیان.