بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە سەرچاوەیەكی حكومی ئاشكرای كرد كە هەڵمەتێكی ئەمنی لە دژی خاوەن مۆلیدەكان دەستیپێكردووە كە سەرپێچی نرخە فەرمییەكان دەكەن لە بەغدای پایتەخت.
ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بە ڕێنمایی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا و ئاسایشی نیشتمانی و پۆلیسی فیدراڵی و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ئۆفیسی سسەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، هەڵمەتێكی بەرفراوانی ئەنجامدا كە زۆربەی ناوچەكانی پایتەختی لەخۆگرتبوو بۆ بەدواداچوون بۆ پابەندبوون بە نرخی مۆلیدە ئەهلییەكان.
ئەو سەرچاوەیە ووتیشی: هەڵمەتەكە سەرپێچیكارانی خاوەن ئەم مۆلیدانەی كردە ئامانج و پابەندی كردن بە گەڕاندنەوەی جیاوازیی ئەو بڕە پارەیەی لە خەڵك وەرگیراوە لە سەرووی ئەو نرخە فەرمییەی كە پارێزگاری بەغدا دیاریی كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد : كەمپینەكە ڕەزامەندی و هاوكاری هاوڵاتیانی وەرگرتووە و ئامانجی ئەوە بووە هۆشیاریان بكاتەوە لەسەر پێویستی پابەندبوونیان بە پێدانی ئەو بڕە پارەیەی كە بە فەرمی دیاریكراون، هەروەها جەختكردنەوە لەسەر ئەوەی كە لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگادار دەكرێنەوە لە سەرپێچیكاران بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست.