مالیكی: حكومەت پێداگرە لەسەر پڕۆژەی ستراتیژی گەورە جێبەجێ بكات

سیاسی
  • 5-06-2023, 16:54
  • +A -A

    بەغدا - INA
    سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی ئەمڕۆ دووشەممە دووپاتیكردەوە كە حكومەت پێداگرە لەسەرپڕۆژەی ستراتیژی گەورە جێبەجێ بكات.
    نووسینگەی مالیكی لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە: ئەمڕۆ نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە باڵیۆزی كۆماری گەلی چین لە عێراق تسوی وی كرد و ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانی كۆبوونەوەكەدا پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات و ناوچەكە گفتوگۆیان لەسەر كرا، هەروەها پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست.
    مالیكی ڕوونیكردەوە بەگوێرەی بەیاننامەكەپەرۆشی عێراق بۆ چەسپاندنی پەیوەندییەكان لەگەڵ چین لە پێناو هاوكاریكردن لە بوارە جیاجیاكاندا و ئاماژەی بەوەشكرد : حكومەت بڕیاریداوە پڕۆژەی ستراتیژی گەورە جێبەجێبكات، هیوادارین ئەو پڕۆژانە جێبەجێبكرێن لە ڕێگەی ئەو ڕێككەوتنانەی كە لە نێوان هەردوو وڵات ئەنجامدراون.
    جەختیشی كردەوە : چین ئەزموونی گەورەی هەیە بەتایبەتی لە بواری بیناسازی و پڕۆژەی ژێرخانی،
    لای خۆیەوە باڵیۆزی كۆماری چین پێزانینی خۆی بۆ عێراق و پەرۆشی سەركردایەتییەكەی بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ پەكین و زیادكردنی قەبارەی هاوكارییەكان لە بوارە جیاجیاكاندادەربڕی.