بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"د.نەبیل جاسم " سەرۆکی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی و "سابت عەباسی "وەزیری بەرگری،تاوتوێی هاوکارییەکانی بواری ڕاگەیاندنیان کرد.
لە میانەی دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی.
ڕێککەوتن کرا لەسەر بەهێزکردنی هاوکاریی دوو قۆڵی بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی وڵات بکات و بەپێی ئەو مەرجانەی کە بەپێی یاسا بۆ هەر دامەزراوەیەک دیاری کراوە.
د.نەبیل جاسم ئاماژەی بە "پێویستی پاڵپشتیکردنی قارەمانێتی هێزە چەکدارەکان بە هەموو جۆرەکانییەوەکرد،بەتایبەتی کە ڕووبەڕووی تیرۆر،هەروەک ئاماژەی بە چالاکی هێزە چەکدارەکان کرد ، کە لە سەرجەم دام ودەزگاکانی تۆڕەکەدا گرنگییەکی زۆریان پێدەدرێت و پشتگیریکردنی ئەم چالاکییانە نوێنەرایەتی ئەرکێکی نیشتمانی دەکات .
لەلایەن خۆیەوە"سابت عەباسی" وەزیری بەرگری،سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆکی تۆڕەکە و هەوڵی کارمەندەکانی دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە گوتاری تۆڕ و دامەزراوەکانی تۆڕەکە نیشتمانپەروەرانەیە و متمانەپێکراوی گەلە .
جەختیشی کردەوە لە گرنگی ڕۆڵی میدیا لە پاڵپشتیکردنی قارەمانێتی سوپای عێراق لە دژی تیرۆر و ڕووبەڕووبوونەوەی پروپاگەندەکان.