وەزیری دارایی و باڵیۆزی بەریتانیا لەعێراق بەشداریی کەرتی تایبەت لە ئابووریی گشتی نیشتمانی تاوتوێدەکەن

ئابوری
  • 5-06-2023, 15:48
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"تەیف سامی"وەزیری دارایی و "مارک برایسۆن ڕیچاردسۆن" باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، باسی لە بەشداریی کەرتی تایبەت کرد لە ئابووری گشتی نیشتمانیدا.
    وەزارەتی دارایی، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە: ئەمڕۆ"تەیف سامی" وەزیری دارایی پێشوازی لە "مارک برایسۆن ڕیچاردسۆن " باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق،وەفدی یاوەری کرد.
    وەزیری دارایی خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی باڵیۆز دەربڕی و جەختیکردەوە لە بەهێزی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری عێراق و شانشینی یەکگرتوو، هەروەها ئەو پەرەسەندن و گەشەکردنە بەردەوامەی کە هەن لە بوارە جیاجیاکاندا، بەتایبەتی لەبواری دارای و ئابووری و وەبەرهێناندا. 
    هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چەسپاندنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست لەڕێگەی پەرەپێدانی هاوکاریی هاوبەش لە بوارەکانی پەرەپێدانی کەرتی بانکی و بەشداریکردنی کەرتی تایبەت لە ئابووریی گشتی نیشتمانیدا کرا ،جگە لەوەی باسکردنی دەرفەتەکانیی ئومێدبەخش لەبواری وەبەرهێنان لە عێراقدا. 
    لایەن خۆیەوە باڵیۆز "ڕیچاردسۆن " خواستی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هاریکاری بنیاتنەر لەگەڵ عێراق، لەڕێگەی پێشکەشکردنی هەموو جۆرە پاڵپشتییەکی تەکنیکی و شارەزایی بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکانی گەشەپێدانی بەردەوام لە عێراق.