بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"شێخ قەیس خەزعەلی" ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق ، لەگەڵ "محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆیان لەسەر خێرا تێپەڕاندنی دەنگدان لەسەر یاسای بودجە کرد .
لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی شێخ خەزعەلی، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە: ئەمڕۆ "شێخ قەیس خەزعەلی" ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، لە نووسینگەی خۆی لە بەغدای پایتەخت، پێشوازیی کرد "محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.
راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە لە کۆبوونەوەکەدا،کە سەرۆکی کوتلەی سەدیقون لە پەرلەمان ئامادەبوو ،جەخت لە سەر هەوڵەکانی کوتلەکان کردەوە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەردەم یاسای بودجە بە شێوەیەک کە دادپەروەری بەرامبەر هەموو گەلی عێراق بێنێتەدی.
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەشداوە کە لە میانەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەسەر دوایین پێشهاتە سیاسییەکان کرا ،هەروەک گفتوگۆ لەسەر یاسای بودجەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران کرا لەسەر مادەکان، هەروەها جەختیان لەسەر تێپەراندنی یاسای بودجە کرایەوە زووترین کات،بەهۆی گرنگی پەیوەست بوون بە ژیانی هاوڵاتیان و تەواوکردنی پڕۆژەکانی گەشەپێدان لە وڵاتەکەدا.