مسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی سوید لە عێراق دەکات

سیاسی
  • 5-06-2023, 13:59
  • +A -A

    هەولێر/INA 
    ئەمڕۆ  دووشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی مسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی سوید لە عێراق کرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە،ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێسیکا سڤاردسترۆم باڵیۆزی سوید لە عێراق کرد،لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و سوید کرا.

    سەبارەت بە پەیوەندیی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی و پێویستی ڕێزگرتن لە ڕێککەوتننەکانی نێوان هەردوولا و دابینکردنی ماف و شایستە دارایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە .
    لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا و سەرۆکی حکومەت دووپاتیکردەوە کە پێویستە هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆی لەمساڵدا بکرێت .
    باڵیۆزی سوید ئاماژەی بەوە دا کە سەڕەڕای گرفت و ئاستەنگەکان ، بەڵام خۆشبەختانە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان و هەولێر بەتایبەتی بەردەوامە .
    باشترکردنی دۆخی ئافرەتانی کوردستان و گرنگی ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان لە بەردەم ئافرەتان لە کایە جۆراجۆرەکاندا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.