سەرۆک وەزیران ڕێنمایی بەپاککردنەوەی تەواوی پاشماوەکانی جەنگ لەموسڵ دەدات

سیاسی
  • 5-06-2023, 13:57
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه "محه‌مه‌د شیاع سودانی " سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران،سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگای نه‌ینەوەی كرد. 
    لەبەیاننامەیەکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، رایگەیاندوە:ئەمرۆ "محه‌مه‌د شیاع سودانی "سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران،سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگای نه‌ینەوەی كرد.
    له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێداچوونه‌ به‌چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی پرۆژه‌ خزمه‌گوزاریه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری له‌سه‌نته‌ری پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌كان كرا. 
     "سودانی" ئاماژه‌ی به‌گرنگی مێژوویی و پێگه‌ی جوگرافی پارێزگای نه‌ینەوا و ئازاره‌كانی له‌كاتی هێرشی‌ تیرۆرستان و چه‌ته‌كانی داعش کرد . 
    هەروەک سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران داوایی كرد بایه‌خ به‌پێداچوونه‌وه‌ و سه‌رپه‌رشتیكردنی پرۆژه‌ خزمه‌تگوزاریه‌‌كان بدرێت كه‌له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نه‌ینەوا‌ به‌پێكهاته‌ و پلانه‌كانی كاری نوێیه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێن،ووتیشی" پێویسته‌ به‌دواداچوون بۆ پرۆژه‌ ناوخۆیه‌كان و سندووقی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن رێکخراوەو لایه‌نە نێوده‌وڵه‌تییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێن بكرێت ، و هه‌ماهه‌نگیش له‌نێوان پرۆژه‌ جیاوازیه‌كان هه‌بێت.  
    هەرلەبەیاننامەکەی نوسینگەی سەرۆک وەزیراندا هاتووە:- کە سەرۆک وەزیران ڕێنمایدا بە نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگای نه‌ینەوە، بۆ دانانی پلانێكی ته‌واو بۆ هه‌ڵمه‌تێكی نیشتیمانی ته‌واوكار به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی پاشماوه‌كان كه‌له‌ئه‌نجامی كاره‌ تیرۆرستیه‌كان و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رزگاركردن به‌جێ ماوه‌،بەتایبەت‌ له‌‌شاری كۆنی ناوه‌راستی مووسڵ و هه‌ردوو قه‌زایی شه‌نگاڵ و ته‌له‌عفه‌ر. 
    هەروەک لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا به‌ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هوتێڵی نه‌ینەوەی نێوده‌وڵه‌تی و ئاشوور و پرۆژه‌ی دروستكردنی هه‌ردوو پردی شه‌ش و حەفته‌م و شه‌قامی حۆڵی بۆ شاری مووسڵ. 
     هەر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ره‌وشی كۆمپانیایه‌كانی ئالوگۆڕی دراو له‌پارێزگا تاوتووێ كرا، و بانكی ناوه‌ندی عێراقی رێنمایکرا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئەو كێشه‌ و گرفتانەی کە ده‌كه‌وێته‌ پێش ئه‌و كۆمپانیانه‌ی کە ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان به‌ته‌واوه‌تی لە خزمه‌تی ‌پارێزگاكه‌دایە.
    هەروەک "سودانی " له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ره‌وشی پارێزگاكه‌ پێویستی به‌دانانی دیدگایه‌كی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئاینده هه‌یه‌، كه‌كار بكات بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی ئابووری به‌رده‌وام بۆ هاووڵاتیانی به‌هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه‌.