بانکی ناوەندی هەوڵێکی بۆ دروستکردنی ستراتیژیەتی قەرزدانی نیشتمانی ئاشکرادەکات کە لە سەرەتای ساڵی 2024 وە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

ئابوری
  • 5-06-2023, 12:52
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بەرنامەیەکی بۆ بنیاتنانی ستراتیژی قەرزدانی نیشتمانی ڕاگەیاند کە لە سەرەتای ساڵی داهاتووی 2024ەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و وێڕای ئەوەی جەختی لەوە کردەوە کە بانکی "ریادە" دەبێتە بنکەیەک بۆ پارەدارکردنی کارگە بچووک و مامناوەندەکان، ئاماژەی بەوەشکرد کە کۆی گشتی دەستپێشخەرییەکان زیاتر لە 12 ملیار دۆلارە.
    "عەلی عەلاق" پارێزگاری بانکی ناوەندی لە میانی کۆنفرانسێکدا کە لەلایەن ئاژانسی ئەڵمانی بۆ هاریکاری نێودەوڵەتی (GIZ) سازکرابوو کە پەیامنێری هەواڵی عێراقی ئاژانسی (INA) روماڵی دەکرد ، لە وتارێکدا باسی لە پێداویستی و ئەولەویەتەکانی دارایی ڕاستەقینە بۆ کارگە بچووک و مامناوەندەکان لە عێراق کرد، بە پشتبەستن بە ڕۆڵی بانکی ناوەندی عێراق لە گەیشتن بە سەقامگیری ئابووری و بەشداریکردن لە گەشەکردن بۆ خۆشگوزەرانی و ڕەخساندنی هەلی کار لە ڕێگەی سیاسەتی دراوی ناتەقلیدییەوە، کە لە ساڵی 2015 ەوە دەستیپێکردووە، و یەکێکە لەو سیاسەتانەی کە هەندێک لە ناوەندەکان پەیڕەوی دەکەن، بۆیە بانکی ناوەندی بە مەبەستی پێشخستنی گەشەی ئابووری هەوڵدەدات هاوبەشییەک لەگەڵ دامەزراوەی ئەڵمانی بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی دروست بکات، کە ئەمڕۆ یەکێکە لە گەورەترین دامەزراوەکانی گەشەپێدان لە جیهاندا و لەسەر بنەمای مۆدێلێک کاردەکات کە ئامانجی بەدەستهێنانی هاوسەنگییە لە نێوان گەشەپێدانی ئابووری، گشتگیری کۆمەڵایەتی و پاراستنی ژینگە.
    "عەلاق "راشیگەیاند : دەستپێشخەرییەکانی بانکی ناوەندی عێراق، لە نێوان دەستپێشخەریی پەرەپێدانی پڕۆژەی بچووک و مامناوەند و قەرزی خانووبەرە و وزەی نوێبووەوە و پڕۆژە ئابوورییەکانی دیکە لە بوارەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و خزمەتگوزاریدا دابەشکراون،کە کۆی گشتییان زیاترە لە 12 ملیار دۆلار، کە لەسەدا 30ی کۆی قەرزەکانی کەرتی تایبەت پێکدەهێنێت. 
    پارێزگاری بانکی ناوەندی ڕوونیشیکردەوە: بانکی ناوەندی بەرەو بنیاتنانی ستراتیژێکی نیشتمانی بۆ قەرزدان هەنگاو دەنێت، لەڕووی دیزاینیشەوە گەیشتووەتە قۆناغی پێشکەوتوو،کە پێشبینیش دەکرێت لە سەرەتای ساڵی 2024 بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە،و ئامانجیشی ئاسانکارییە بۆ وەرگرتنی قەرزی بانکی بە شێوە جۆراوجۆر.
    جەختیشی کردەوە: کە بانکی ناوەندی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی کارگە بچووک و مامناوەندەکان، کە بڕبڕەی پشتی پڕۆژە ئابوورییەکانن،هەروەها بوژاندنەوەی کەرتی تایبەت و کەمکردنەوەی بێکاری و هەژاری. 
    پارێزگاری بانکی ناوەندی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بانکی ناوەندی لە کاتی دەستپێشخەریی بۆ دابینکردنی پارە بۆ کارگە بچووک و مامناوەندەکان لە ساڵانی ڕابردوودا لەو ئەزمونەدا دەرکەوت کە پارەدارکردن بە تەنیا بەس نییە،بەڵکو دەبێت کەرتەکان و لێهاتوویی و ڕاهێنانەکان بەهێزتر بکرێت و ژینگەیەکی گونجاو بۆ دەستپێکردنی کارە بچووکەکان بڕەخسێت، هەروەها پڕۆژەکان دەبێ دروست بکرێن، کە ئێمە لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەیبینین کە ئەزموونی درێژخایەنیان لەم بوارەدا هەیە ، لەنێویاندا ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی.
    "عەلی عەڵاق "ئاماژەی بە دەستپێکردنی پڕۆژەی بانکی "ریادە"دا لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا و کارکردن بۆ دەستپێکردن و دابینکردنی پارە بۆ کارگه بچووک و مام ناوەندەکان.