بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە"ئەحمەد سەحاف" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە رایگەیاند کە "بیلاوال بوتۆ زەرداری " وەزیری دەرەوەی پاکستانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا.
"سەحاف " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاندووە:"بیلاول بۆتۆ زەرداری" وەزیری دەرەوەی پاکستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا، لەو سەردانەدا لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرس کۆدەبێتەوە.
ووتیشی: کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە بارەگای وەزارەتی دەرەوە لە نێوان "فوئاد حسێن " وەزیری دەرەوە و هاوتا پاکستانییەکەی بەڕێوەدەچێت.
جەختیشیکردەوە "لەسەر واژۆکردنی دوو یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان عێراق و پاکستان.
لە درێژەی قسەکانیدا سەحاف رایگەیاند : یاداشتنامەی هاتووچۆ لە بواری پاسپۆرتی دیپلۆماسی واژۆ دەکرێت وەک هەنگاوی یەکەم ، هەروەک یاداشتنامەی دووەمیش لە بواری هاوکاریی کولتووری دەبێت.