وەزیری دارایی سیستەمی TSA بەشدار دەبێت لە باشترکردنی کوالیتی خشتە داراییەکانی بانکەکان

ناوخۆ
  • 4-06-2023, 22:10
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە "تەیف سامی " وەزیری دارایی،ڕایگەیاند: کە سیستەمی TSA بەشدارە لە باشترکردنی کوالیتی خشتە داراییەکان بۆ بانکەکان، هاوکات ئاماژەی بە پاکێجێک لە ڕێوشوێن و ڕێکارەکان دەکات بۆ کۆنترۆڵکردنی جوڵەی حیساباتە داراییەکان.
    وەزارەتی دارایی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتووە ، تیایدا رایگەیاندوە " ئەمرۆ " تەیف سامی" وەزیری دارایی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری سەبارەت بە مەرجەکانی دیزاینکردن و جێبەجێکردنی سیستەمی حیساباتی گەنجینەی یەکگرتوو (TSA)کرد، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرە گشتی بانکەکانی " رافیدەین و رشید و خانووبەرە و پیشەسازی و کشتوکاڵ و نەهرێنی ئیسلامی و بانکی بازرگانی عێراق،و بەڕێوەبەری گشتی بەشی ژمێریاری ونوێنەری فەرمانگەی دیوانی چاودێری دارایی و تیمی وەزاری پەیوەندیدار بە پڕۆژەکە.
    لە کۆبونەوەکەدا وەزیری دارایی تەئکیدی لە گرنگی هەوڵی کارکردن کردەوە لە لیژنە لاوەکییەکان بە پابەندکردنی سەرجەم یەکەکانی ناو وەزارەت و دامەزراوەکان، بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی دەرچوون لە هەژمارەکانیان و کۆنتڕۆڵکردنی خەرجییەکان، جگە لە زیادکردنی هەوڵەکانی چاودێری و وردبینی .