بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکی ئەنجەمەنی وەزیران، جەختی لە تەواوکردنی دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی بەغدا لە کاتی دیاریکراودا کردەوە ، بەتایبەتی دەروازەی چوونە ژوورەوەی موسڵ- بەغدا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە: ئێوارەی ئەمڕۆ"سودانی "سەرپەرشتی کۆبوونەوەی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری بۆ ناوچەی مەعامل لە قەزای زەورا و ڕۆژهەڵاتی ناوچەکە کرد .
بەپێی بەیاننامەکە "لە میانی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران لەنەخشەی ناوچەی مەعمالی کۆڵیەوە ،بەمەبەستی دیاریکردنی سنووری ئیداری و ئامادەکردنی زەوی تەرخانکراو بۆ ئیدارەکە.
بەپێ ناوەرۆکی بەیاننامەکە "سودانی" ڕێنمایی داوە کە پەلە بکرێت لە تەواوکردنی هەڵسەنگاندن و ئامادەکردنی دیزاینی بنەڕەتی ناوچەکە ، بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی وەک ئاوی خواردنەوە و بنکە تەندروستییەکان و قوتابخانە و هەموو ڕێکارەکانی پەیوەست بەو بابەتەو ئەو بوارانە دابڕێژن کە پێویستیان بە کاری ئەندازیاری هەیە.
هەروەک سەرۆک وەزیران تیمی هەوڵی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری ڕێنمایی کرد بۆ کارکردن لە (17) ناوچە لە سنووری شارەوانی بەغدا،کە ئەوانیش "شەعب و بابولشام و شوعلە و کازمیە و ڕەشید .
هەروەها "سودانی" جەختی لە پێویستی تەواوکردنی دەروازەکانی چوونە ناوەوەی بەغدا کردەوە لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا کە دیاریکراوە ، بەتایبەت دەروازەی (موسڵ- بەغدا)،بەو پێیەی ڕەنگدانەوەی ڕووی شارستانی پایتەختە، ئەمە جگە لە گرینگی کەمکردنەوەی بارگرانی لەکاتی هاتنی هاووڵاتیان یان ڕۆشتن لە بەغدای پایتەخت کە قەرەباڵغیەکی زۆری لەسەرە .