بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەک شەممە، عێراق پابەندبوونی خۆی بە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خۆبەخشانە دووپاتکردەوە، کە لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوودا لەلایەن ئۆپێک پڵەس پەسەندکرا، ناردنی خۆبەخشانەی درێژکردەوە تا کۆتایی ساڵی 2024.
لەوبارەیەوە وەزارەتی نەوت، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ڕایگەیاندووە: کۆماری عێراق کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی خۆی کە بڕی 211 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا تا کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی 2024 درێژ دەکاتەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە بەشدارن لە ڕێککەوتنی ئۆپێک پڵەس کە پێشتر لە مانگی کانوونی دووەمدا ڕاگەیەندرابوو.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە"ئەم کەمکردنەوە خۆبەخشانە لە ئاستی بەرهەمهێنانی پێویستەوە دەبێت، وەک لە سی و پێنجەمین کۆبوونەوەی وەزاری ئۆپێک پڵەس لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ڕێککەوتن لەسەر کراوە.