بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"قاسم ئەعەرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی،لەگەڵ " زێدان خەلەف" ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کارووباری مافی مرۆڤی و بەرپرسی مەلەفی بەڕێوەبردنی قەیرانی شنگال، مەلەفی ئاوارەکان و دۆخی شنگالیان تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ "ئەعەرەجی "پێشوازی لە "خەڵەف " کرد، لە میانی کۆبوونەوەیەکیشدا کۆمەڵێک پرس و مەلەف تاوتوێ کران ، لەوانەش بارودۆخی ئاوارەکانی شنگال، و کەمپی ئاوارەکان، هەروەها هەوڵەکانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی بۆ پاڵپشتی لە وەزارەت و دامودەزگاکانی دەوڵەت، بۆ سەرخستنی بەرنامەی حکومەت.
بەپێی بەیاننامەکە"ئەعەرەجی" جەختی لە گرنگی پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی لایەنەکان کردەوە لە مەلەفی ئاوارەکان و ڕەچاوکردنی لایەنی مرۆیی، هەروەک جەختی لە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت و دامەزراوەکان کردەوە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی بەردەم دابینکردنی پێداویستییە مرۆییەکان بۆ ئاوارەکان.