بە تێچووی یەک ملیار دۆلار سعودیە گرێبەستێکی لەگەڵ عێراق بۆ درووستکرنی پڕۆژەیەکی گەورە لە بەغدا ڕادەگەیەنێت

ئابوری
  • 4-06-2023, 19:53
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە" عەبدولعەزیز شەمەری" باڵیۆزی سعودیە لە بەغدا، واژۆکردنی گرێبەستێکی لەگەڵ عێراق بۆ درووستکردنت پڕۆژەیەکی گەورە لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕاگەیاند.
    "شەمەری"لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: پەیوەندییەکانی عێراق و سعودیە بە قۆناغێکی نایاب و ناوازەدا دەروات ، ئەمڕۆ لە ڕێگەی سەردانی تیمی سەنتەری پزیشکی شا "سەلمان " بۆ بەغدا دەستمان بە ئاڵوگۆڕی یەکەم ئەزموونی زانستی کرد لە باشترین پزیشکە لێهاتووەکانی سعوودیا ، هەروەها باشترین پزیشکانی عێراقی،بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە بوار و پسپۆڕییەجیاوازەکان.
    ووتیشی"کۆبوونەوەکانی داهاتوو کۆبوونەوەی ئابووری و ڕۆشنبیرییەکان دەبن، هەروەک بەڵێن بە برا عێراقییەکانمان دەدەین کە قۆناغی داهاتوو قۆناغی گەورە دەبێت لەو چالاکییانەی کە لە نێوان هەردوو وڵاتدا ڕوودەدەن، هەروەها قۆناغێکی دیاریکراو دەبێت بۆ وەبەرهێنان بە هەوڵەکانی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران.
    هەروەک باڵیۆزی سعودیە ئاشکرایکرد گرێبەستێک بۆ پڕۆژەی وەبەرهێنانی گەورە هەیە لە عێراق کە گوژمەکەی دەگاتە یەک ملیار دۆلار لە ناوچەی "ڕافیل" لە نزیک فڕۆکەخانە،کە پڕۆژەکە ناوی(جادة بغداد )ە و پڕۆژەیەکی گەورەیە و سوپرایزە بۆ هەموو عێراقییەکان،کە گەورەترین مۆڵ و کافێ و چێشتخانەکانی بە ڕووبەرێکی فراوان لە عێراق خۆوە دەگرێت ، هەروەک ئۆفیسی بازرگانی بۆ کۆمپانیا گەورەکانی عێراق لەخۆدەگرێت، جگە لە 4 هەزار شوقە و 2500 ڤێلا.
    ڕوونیشی کردەوە: کە گرێبەستەکە لەنێوان هەردوو وڵات واژۆ کراوە،کە پڕۆژەکە لە عێراق دەبێت.