بە بەشداری 65 دەزگا ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەی حوکمڕانی ئەلیکترۆنیدا ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 4-06-2023, 19:10
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ، ئەنجامی پڕۆژەی حوکمڕانی ئەلیکترۆنی لە ماوەی ساڵێکدا ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بە بەشداری 65دەزگای حکومیدا کە خراونەتە ناو پڕۆژەکەوە.
    "حەیدەر مەجید" وتەبێژی ئەمینداریەتیەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:پڕۆژەی حوکمڕانی ئەلیکترۆنی یەکێکە لەو پرۆژە گرینگانەی کە لە بەرنامەی وەزاریدا هاتووە، هەروەها ڕاستەوخۆ لەلایەن سەرۆک وەزیران "محەمەد شیاع سودانیەوە گرینگی پێدەدرێت . 
    ئاماژەی بەوەشکرد: بەشی ناوەندی داتا نیشتمانی بەردەوامە لە بەئەلیکترۆنکردنی ئەو پرۆگرام و خزمەتگوزارییانەی کە لەلایەن دامەزراوە حکومییەکانەوە پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکرێت،کە لەناو پۆرتاڵی ئەلیکترۆنی ئوردا شوێنیان بۆ دەکرێتەوە . 
    راشیگەیاند"کە پۆرتاڵی ئەلیکترۆنی ئور ئێستا زیاتر لە 300 خزمەتگوزاری ئەلیکترۆنی و کاغەزی تێدایە، هەروەها هەڵوەشاندنەوەی کاغەز و گۆڕینی بە ئەلیکترۆنی، بەو پێیەی ژمارەی دەرکردنی ئەلیکترۆنی چەسپاندن کە تا ئێستا دەرچووە یەک ملیۆن و 300 هەزاری تۆماری تێپەڕاندووە و بەڵگەنامەکانی 65 دامو دەزگای لە ماوەی ساڵێکدا لە دامەزراوە فەرمییەکانی وەک وەزارەتەکان و دەستەکان و پارێزگاکان و دادنوسەکان لە بەغدا و پارێزگاکان تۆمار کراون.